یه‌كێك له‌ تابلۆكانى كڵۆد مونێ بە 110 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 105‌ جار بینراوە
یه‌كێك له‌ تابلۆ كانى كڵۆد مونێ

دواڕۆژ


یه‌كێك له‌ تابلۆ شێوه‌كارییه‌كانى كڵۆد مونێ كه‌ له‌لایه‌ن گروپێكى پسپۆڕه‌وه‌ پارێزگارییان لێ ده‌كرا، ڕۆژى شه‌ممه‌ى رابوردوو 18ى ئایار، له‌ زیادكردنێكى ئاشكرادا به‌ 110.7 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.


ئه‌م تابلۆیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ 25 كۆمه‌ڵه‌ تابلۆ هونه‌رییه‌كانى هونه‌رمه‌ندى فڕه‌نسى كڵۆد مونێ  كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ وێنه‌كێشه‌ به‌رجه‌سته‌كانى قوتابخانه‌ى (ئینتیباعى).

خاڵى سه‌رنجڕاكێشیش له‌م كۆمه‌ڵه‌ تابلۆیه‌دا چۆنیه‌تى وێنه‌كێشانى ڕووناكى و سێبه‌ره‌. پێشتر له‌ مۆزه‌خانه‌ ناوداره‌كانى جیهاندا چه‌ندین جار نمایشكراون. 

ئه‌م تابلۆ فرۆشراوه‌ چواره‌مین تابلۆى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مدا به‌ زیادكردنى ئاشكرا فرۆشراون.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure