مەترسییەکی گەورە لەسەر مرۆڤایەتی ئاشکرا دەکرێت

هەواڵ / زانست :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 3564‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

له‌ ساڵی 1958دا ئه‌مریكا بۆمبێكی بچووكی ئه‌تۆمی تاقیكرده‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ دورگه‌كانی مارشاڵ كه‌ وڵاتێكه‌ له‌ ئۆقیانۆسه‌كان، به‌ڵام ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ بووه‌ هۆی دروستبوونی چاڵێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ڕووی دوورگه‌كه‌.


له‌ ماوه‌ی ساڵانی 1946 بۆ 1958 ئه‌مریكا 67 بۆمبی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه‌ تاقیكرده‌وه‌ و  هه‌موو پاشماوه‌كانی كرده‌ ناو ئه‌و چاڵه‌ گه‌وره‌یه‌وه‌ و سه‌ری چاڵه‌كه‌ی به‌ گومه‌زێك له‌ چیمه‌نتۆ داپۆشی كه‌ ئه‌ستوورییه‌كه‌ی 45 سانتیمه‌تر ده‌بوو، به‌ڵام گومه‌زه‌كه‌  به‌پێی پێویست پته‌و نه‌بووە و به‌ تێپه‌ڕبوونی كات درزی بردوە و له‌ ئێستادا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مادده‌ی ژه‌هراوی لێوه‌ دزه‌بكات.

ئه‌مه‌ پێشتر چاره‌سه‌رێكی كاتی بوو به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ داپۆشینی چاڵه‌كه‌ به‌ ته‌واوی تاوه‌كو ئێستا هیچ شتێكی له‌ باره‌وه‌ نه‌كراوه‌، ئێستاش به‌هۆی دزه‌كردنی مادده‌ی ژه‌هراوی وه‌ك (پلوتۆنیۆم 239) مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆسه‌ر مرۆڤایەتی.

و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure