دارایی عێراق بڕیار ده‌رباره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى پێش جه‌ژن ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 26/05/2019‌ :: 26651‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، سەنگین خۆشناو


وەزارەتی دارایی عێراق لە هەوڵی ئەوەدایە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی ئایار دابەشبکات، بەڵام هێشتا دیار نییە دەتوانێت یان نا، ئه‌ندامێكى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ده‌ڵێت: "لێرە و لەوێ لێدوانی هەڵە دەدرێت لەسەر دابەشکردنی مووچە و موزایەدەی پێوه‌ دەکرێت".


ئەحمەد سەفار، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "پەیوەندیم بە وەزارەتی داراییەوه‌ کردوە ئەوان دەڵێن، سەرقاڵین تا بزانین سیولە بەشی مووچە دەکات یان نا".

وتیشى: "وەزارەتی دارایی سبەی بە ئێمە رادەگەیەنێت کە ئایا مووچە پێش جەژن دەدرێت یان نا، واتا سبەی دووشەممە روندەبێتەوە بۆ مووچەخۆران".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد: "هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەران نییە، هەرکات مووچەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق رەوانە بکرێت، بۆ هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێت".

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: "داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان لە وەزارەتەکان کراوە، هەرکات بەغدا مووچە بنێرێت، پێش جەژن مووچە دابەشدەکەن".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure