هاوڵاتییه‌كی 66 ساڵ له‌ ناوبازاڕدا كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 26/05/2019‌ :: 10550‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌زای شاره‌زوور ئاشكرایكرد، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2019 ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك به‌كوژراوی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه‌ له‌ ناوبازاڕی قه‌زای شاره‌زوور ته‌قه‌ی لێكراوه‌.

 
ڕێبین حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕه‌وف به‌گ له‌ قه‌زای شاره‌زوور به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك گه‌یه‌نرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كه‌ ئاسه‌واری گولـله‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌بوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هاوڵاتییه‌ ته‌مه‌نی 66 ساڵه‌و دانیشتووی قه‌زای شاره‌زووره‌، به‌وته‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدا هاتبوونه‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌ ناوبازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌قه‌زای شاره‌زوور له‌ ئۆتۆمبێلێكی مۆنیكاوه‌ ته‌قه‌ له‌و هاوڵاتییه‌كراوه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ته‌رمى ئه‌و هاوڵاتیه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشكی  دادی سلێمانی كراوه‌.

دواڕۆژ بۆوه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌ كرد، به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ پێدراونین لێدوان بده‌ن هیچ زانیارییه‌كیان ئاشكرا نه‌كرد.
 داڕشتنه‌وه‌:هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure