لە دوو مانگدا شەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە ناوچەیەکی هەرێم دەستگیرکراون

هەواڵ / کوردستانی :: 26/05/2019‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دەستگیرکردنی شەش کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لە سنوری قەزای چەمچەماڵ راگەیاند.


زمناکۆ عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی (ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەماوەی دوو مانگی رابوردوودا هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بۆ رێگریکردن لەبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر  و رووبەڕوو بوونەوەی حاڵەتەکانی بەکارهێنانی ئەو ماددانە توانیویانە شەش کەس دەستگیربکەن.

وتیشی: "ئەو تۆمەتبارانە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەندن و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی کە بارەگاکەی لە چەمچەماڵە لەماوەی پێنج مانگی رابوردوودا 19 کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون.

پ: ن.ر

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە