وێنە: فەرماندەیەکی پێشمەرگە کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 26/05/2019‌ :: 9064‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

فەرماندەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە دوای نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی دوایی کرد.


عەقید ئەحمەد ئەمین، فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە و بەرپرسی حەرەکاتی لیوای سێ زێرەڤانی شەوی رابردوو 25 له‌سه‌ر 26ى ئایاری 2019 بەھۆی نه‌خۆشییه‌ك لە نەخۆشخانەیەکی شاری ئەنقەرە لە تورکیا کۆچی دوایی کرد.

مقەدم خەلیل ئەحمەد، براى ئەو فەرماندەیە (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2019) بە دواڕۆژی وت: لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی گوڵان شەھید (عەقید ئەحمەد ئەمین) بووەتە پێشمەرگە و تا کۆتایی ھاتنی شەڕی چەکدارانی داعش بەردەوام بووە.

وتیشی: "لە شەڕی دژی چەکدارانی داعش یەکێک بووە لەو فەرماندانەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان كه‌ لە زۆربەی میحوەرەکانی شەڕ بەشداربووە".

ئاماژە بەوەشکرد: لە ژیانی پێشمەرگایەتی چوار جار برینداربووە كه‌ دواهه‌مینیان لە شەڕی ئازادکردنی شنگال بوو دوای تێکشکاندنی ھێرشێکی چەکدارانی داعش.

بەوتەی براکەی دوای کوتایھاتنی شەڕی چەکدارانی داعش توشی نەخۆشییه‌کی گران دەبێت و دواتر بۆ وەرگرتنی چارەسەر براوه‌ته‌ تورکیا. 

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه‌ لە ساڵی 1954 لەدایکبووە و برای سێ شەھیدە بە ناوەکانی (موقه‌دەم معاویە و لیوا مەلا عەبدی و سالم)،

عەقید ئەحمەد خێزاندار بووه‌ و سێ كوڕى هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە