ئۆجەلان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی مانگرتووان ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 26/05/2019‌ :: 344‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

(ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩) پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە کونگرەیەکی رۆنامەوانیدا ناوەڕۆکی دیدارەکەیان ئاشکراکرد و  له‌سه‌ر داواى ئۆجه‌لان داوایان لە مانگرتووان کرد مانگرتنەکەیان بشکێنن.


عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە باشوری کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: پارێزەرانی ئۆجه‌لان ناوەڕۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجالان ئاشکراکرد و رایانگه‌یاند كه‌ داوای لە مانگرتووان کردووە کوتایی بە مانگرتن بهێنن لەبەر ئەوەی تەندروستی مانگرتووان لە قوناغی مەترسیدایە.

وتیشی: "ئۆجه‌لان داواشیکردووە شێوازی چالاکی و خەباتی خۆیان بگۆڕن، نەک رۆژی مردن و مانگرتن، چاڵاکییەکانیان بەشێوەیەکی تر ئەنجامبدەن و با کەس بە مانگرتن گیانی خۆی لەدەستنەدات".

عابد ئاماژەی بەوەشکرد: مانگرتووانی ناو زیندانەکانیش کوتایی بە مانگرتنی خۆیان بێنن، ئێمە لەو باوەرەداین لە سەر داوای ئۆجەلان ئەوانیش کۆتایی بە مانگرتنەکەیان ده‌هێنن".

نوێنەری ھەدەپە لە باشوری کوردستان راشیگەیاند: زیاتر لە ساڵێک مانگرتن، جارێکی تر دیداری پارێزەرانی ئۆجه‌لان دەستیپێکرد و بەپێی یاساکانی تورکیا دوای ھەڵگرتنی ئەو بریارە دیدارەکانیان بەردەوام دەبن و ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure