جیهان به‌كورتی: ئه‌مڕۆ سه‌دان هاوڕه‌گه‌زباز هاوسه‌رگیرییان كرد

هەواڵ / جیهان :: 26/05/2019‌ :: 2829‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سپوتنیک-نێردەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سێ بەربەستی سەرەکی هەیە ڕێگرە لەوەی هەڵبژاردەی دیبلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بگرینەدەست

نێردەی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی "ئاگادارین ئەمریکا دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بکات، بەڵام سێ بەربەستی سەرەکی هەیە ڕێگرە لە هەڵبژاردەی دیبلوماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەوانیش بریتین: لە سەپاندنی ترس و زۆرداریکردن و سزا دژی ئێران، ئەمریکا یەک دەنگ نییە لە بڕیارەکانیدا، بەهۆی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنامەکەی لەگەڵ ئێراندا ناوبانگی دیبلۆماسی ئەمریکا زیانی پێگەیشتووە.


ئەفریقا نیوز-هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە مەلاریا لە جەزائیر تۆمارنەکراوە، ئەمەش سێیەم دەوڵەتی ئەفریقیە ئەم دەستکەوتە بەدەستبهێنێت.
ڕۆژی چوارشەممەی پێشوو رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایکرد: وڵاتی جەزائیر سێیەم دەوڵەتی ئەفریقایە هیچ حاڵەتێکی مەلاریای تیادا تۆمارنەکرابێت، لەکاتێکدا ئەم نەخۆشیە ساڵانە 400 هەزار کەس دەکوژێت.


ئیندپێندەنت-لەیەکەم رۆژی بەیاساییکردنی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان لە تایوان سەدان کەس هاوسەرگیریان کرد.
هەفتەی پێشوو وڵاتی تایوان بووە یەکەم وڵاتی ئاسیاوی بڕیاری هاوسەرگیریکردنی هاوڕەگەزبازان یاسایی بکات و بەهۆیەوە ڕۆژی پێنچشەممە سەدان کەسی هاوڕەگەزباز هاوسەرگیریان کرد.


هارتز-دەیان هەزار ئیسڕایلی لەسەر پرۆژەیاسای پارێزبەندی نەتانیاهۆ خۆپیشاندان دەکەن
دەیان هەزار کەس لەبەردەم مۆزەخانەی هونەری لە شاری تەلئەبیب خۆپیشاندانیانکرد دژی بڕیارەکەی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادگای باڵا.


زە جۆرناڵ-بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەک نزیکەی سێ یەکی دەنگدەران لە سودی یەکێتی ئێرلەندا دەنگیانداوە
بەپێی ڕاپرسیەک دەرکەوت 65%ی خەڵک ئامادەن لە سودی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆبوونی یەکێتی ئێرلەندا بڕیاربدەن، لەبەرامبەردا 19%ی خەڵک وتیان دژی بڕیارەکەن و 15%ی وەڵامی پرسیارەکەیان نەدایەوە، پاش دیاریکردنی ئەو کەسانەی توانای دەنگدانیان هەیە دەرکەوت 77%ی خەڵک لە پێناو ڕیفراندۆمدا دەنگ دەدەن و 23%ی خەڵک دژی دەنگ دەدەن.



سینک پرۆگرێس-زیاتر لە 70سەرکردەی سەربازی خانەنشین داوا لە ترامپ دەکەن جەنگ لەگەڵ ئێراندا بەرپا نەکات
نزیکەی 70 سەرکردە و ئەفسەری سەربازی خانەنشین نامەیەکیان بۆ ترامپ نارد و داوایان لێ کرد جەنگ لەگەڵ ئیراندا بەرپا نەکات, چونکە هەر بەریەککەوتنێک زیانی مادی و گیانی لێ دەکەوێتەوە و زیان بە جوگرافیای سیاسی ناوچەکە دەگەیەنێت.

ئەلبەیان-سوپای ئەمریکا 350 ملیار پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیدەکاتەوە
سوپای ئەمریکا بڕیاریداوە 350 ملیار پۆستی 200 بەکارهێنەر لە 100 دەوڵەتی جیاواز و بە 60 زمانی جیاواز شی بکاتەوە تاوەکو باشتر لە "گوزارشتی بەکۆمەڵ" و جموجپڵی کۆمەڵە و بزوتنەوە میللییەکان تێبگەن.

ئەلبەیان- هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا ململانێی نەتەوە پەرست و پشتیوانی یەكێتی ئەووپای توند كردووە
دوێنێ لەهەریەك لەوڵاتانی لاتیڤیا و ماڵتا و سلۆڤاكیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپایان تێدا بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆش لە 21 وڵاتی دیكەی كیشوەری ئەوروپا پڕۆسەكە بەردەوامیی دەبێت، لەنێویاندا هەریەك لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فڕەنسا و ئیتالیا كە ئەم هەڵبژاردنە ململانێیەكی توندی دروستكردووە لەنێوان نەتەوە پەرستان و پشتیوانانی یەكێتی ئەوروپا.
پەرلەمانی ئەوروپا 751 ئەندام تیایدا دەبێتە پەرلەمانتار و بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە سەرقاڵی داڕشتنەوە و نووسینەوەی یاسا و رێساكانن.

ترامپ: چه‌ند چه‌كێكى بچوكى كۆریاى باكور نیگه‌رانم ناكات
 سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كۆریاى باكور، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ تویته‌رى خۆیدا نوسیوێتى : كۆریاى باكور چه‌ند موشه‌كێكى بچوكى هه‌ڵدا ئه‌مه‌ هه‌ندێك كه‌سی نیگه‌ران كرد به‌ڵام منى نیگه‌ران نه‌كرد، من دڵنیام سه‌رۆك كیم  پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى خۆیه‌تى .


وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە