لەبارەی پابەندنەبوونی هەرێم بە رێككەوتنی نەوتیی لەگەڵ بەغدا هۆشداری دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: 26/05/2019‌ :: 1083‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوا دەكات "رێككەوتنە نەوتییەكەی نێوان هەولێر و بەغدا خاڵ بە خاڵی جێبەجێبكرێت".

ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەندەكانی ئەو رێككەوتنە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە دەبێت هەردوولا پێوەی پابەندبن.

ئەوەشی خستەڕوو، رادەستنەكردنی ئەو 250 هەزار بەرمیلەی دەبێت هەرێم بیداتە كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانیی، دۆخەكە دەباتەوە سەرەتا و تەنگژەیەكی كۆمەڵایەتی و مرۆیی بۆ هاووڵاتیان دروستدەكات.

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure