سبەی لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەنرا

هەواڵ / عێراق :: 26/05/2019‌ :: 5879‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی (ئیمامی عەلی) سبەی دووشەممە لە چوار پارێزگای عێراق دەکرێتە پشووی رەسمیی.

عەلی مالیکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: سبەی دووشەممە 27ی ئایار، بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی (ئیمامی عەلی) لەهەرچوار پارێزگای (کەربەلا، میسان، زیقار، بابل)، پشووی فەرمییە.

باسی لەوەشکردووە: پشووەکە ئەو خوێندنگا و پەیمانگا و زانکۆیانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەیان هەیە.

و: ئەڤین
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure