رێگایه‌كی نهێنی ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و چه‌ك ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 26/05/2019‌ :: 1021‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه‌: ئێران سه‌رقاڵی كردنه‌وی رێگایه‌كی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و نه‌وت بۆ لوبنان له‌ سنووری سوریا و عێراقه‌وه‌.

ئه‌و كه‌ناڵه‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یەک له‌و رێگایه‌، ده‌ڵێت: "هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریا ئاگاداری كردنه‌وه‌ی نین"، نووسیویه‌تی: ئه‌و وێنانه‌ ئاشكرای ده‌كه‌ن کە ئه‌و رێگایه‌ له‌ ناوچه‌ی سنوریی ئه‌لبوكه‌مال له‌ سوریا و ئه‌لقائم له‌ عێراقه‌.

ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ژێر كونتڕۆڵی هێزه‌كانی ئێراندایه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردووه‌وه‌، رێژه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌وێ جێگیر ده‌بن له‌ زیادبووندایه‌.

کەناڵەکە باسی لەوەشکردووە: له‌و وێنانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و رێگا كۆنه‌ وێران و داخراوە، به‌ڵام ئێران بینای نوێی تێدا كردووەته‌وه‌.

فۆكس نیوز ده‌ڵێت: "ئێران له‌و رێگه‌وه‌، ده‌ستی ده‌گاته‌ سوریا، لوبنان و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌توانێت بێ چاودێری عێراق و سوریا چه‌ك، نه‌وت و هه‌ر شتێك بیه‌وێت بگوازێته‌وه‌.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure