داهاتی مانگی رابردووی نه‌وتی كه‌ركوك زیاتر له‌ 173 ملیۆن دۆلار بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 25/05/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى ئایارى 2019، ئامارى هه‌نارده‌ى نه‌وتى مانگى نیسانى 2019ی ئاشكراكرد كه‌ داهاتی نه‌وتی كه‌ركوكیش زیاتر له‌ (173) ملیۆن دۆلار بووه‌.


به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق "بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو له‌ مانگى نیساندا، گه‌یشتووه‌ته‌ (103) ملیۆن و (988) هه‌زار و (607) به‌رمیل، داهاته‌كه‌شى گه‌یشتووه‌ته‌ (7) ملیار و (20) ملیۆن و (667) هه‌زار دۆلار".

عاسم جیهاد وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق روونیشیكردووه‌ته‌وه‌: كۆى گشتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى مانگى نیسانى كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ (100) ملیۆن و (635) هه‌زار و (9) به‌رمیل، كه‌ داهاته‌كه‌ى (6) ملیار و (819) ملیۆن و (902) هه‌زار دۆلار بووه‌".

ده‌شڵێت: "بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركوك له‌ رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (2) ملیۆن و (570) هه‌زار به‌رمیل، داهاته‌كه‌شى گه‌یشتووه‌ته‌ (173) ملیۆن و (513) هه‌زار و (13) دۆلار، هه‌روه‌ك بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى گه‌یاره‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ (783) هه‌زار و (598) به‌رمیل، به‌داهاتى (27) ملیۆن و (251) هه‌زار و (971) دۆلار".

به‌پێى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت "تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت 67.514 دۆلارى ئه‌مریكى بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure