دوو پێشمه‌رگه‌ بوونه‌ قوربانیی

هەواڵ / کوردستان :: 25/05/2019‌ :: 1080‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

دره‌نگانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر دوو پێشمه‌رگه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ده‌وام ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ی تریش به‌سه‌ختی برینداربووه‌.  


رائید دلاوه‌ر له‌تیف وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "دره‌نگانی  ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ده‌وام، له‌ گوندی مێرۆزی قه‌زای مێرگه‌سۆر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و به‌وهۆیه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه‌ شوفێری كردووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ی تریش كه‌ له‌گه‌ڵی سه‌رنشین بووه‌، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كه‌ ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم ده‌بلیۆ-یان پێبووه‌و وه‌رگه‌ڕاوه‌. 

وته‌بێژی پۆلیسی سۆران وتیشی: "دوو پێشمه‌رگه‌كه‌ دانیشتووی قه‌زای سۆرانن و هه‌ردووكیان ته‌مه‌نیان له‌ نزیك 30 ساڵدایه‌". 

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure