كچێك له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ر چه‌قۆ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 25/05/2019‌ :: 10513‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دواى ئەوەى هەواڵى خۆکوشتنى هاووڵاتییەکى فەڵەستینى بە ناوى (زەکى موبارەک) لە تورکیا بڵاوبووەوە، هاوکات کچى زەکەریاى براى، لەلایەن چەند کەسێکى نادیارەوە لە سۆفیای پایتەختى بولگاریا هێرشی دەکرێتەسەر و دواى ئەوەى چەند چەقۆیەکى لێدەدەن، بە ماددەیەک دەیکوتن و پەیامێک بۆ باوکى بەجێدەهێڵن.


لەوباریەوە زەکەریا موبارەک براى قوربانییەکە ده‌ڵێت: "دواى مردنى براکەم، رۆژى هەینى رابردوو تەرمەکەى گەیشتەوە فەڵەستین و لە دێر ئەلبەلەح بەخاکمان سپارد، بەڵام پاشان لەلایەن چەند کەسێکى نەناسراوەوە هەوڵدراوە کچەکەم لە سۆفیای پایتەختى بولگاریا بکوژن و چەند کەسێک چوونەتە سەر ماڵەکەى و دواى ئەوەى دەم و دەستیان بەستووه‌تەوە، هەستاون بە شکانى ملى و دواتر چەند چەقۆیەکیان لێداوەو بە ماددەیەکى نادیار بە سرنج کوتیویانه‌.

وتیشى: "ئەو کەسانەى هێرشیان کردووه‌تە سەرى، پێیانوتووە بە باوکت بڵێ هەمووتان بەدواى یەکدا دەکوژین، ئێستاش کچەکەم لە ژێر چاودێرى پزیشکدایە و ژیانى لەمەترسیدایە، چونکە تاوه‌کو ئێستا لە پشکنینەکان دەرنەوتووە کە ئەو جۆرە ماددەیە چییە کە کچەکەمیان پێکوتیوەو ئەگەرى ئەوەش هەیە کە ماددەیەکى ژەهراوى نادیار بێت.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە