له‌م واده‌یه‌دا مووچه‌ی مانگی 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێردرێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 41471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پەرلەمانتارێکی عێراق رایدەگەیەنێت: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی مانگی 5ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بنێرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی 3ی 2019ی پێدابه‌ش ده‌كات".


له‌باره‌یه‌وه‌ غالب محه‌مه‌د ئەندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی: "به‌غدا تاوه‌كوو 27ی ئه‌م مانگه‌ مووچه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتار بۆ دواڕۆژ وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌هۆی جه‌ژنه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشخستووه‌و تاوه‌كوو 27ی مانگ مووچه‌ی مانگی ئایاری 2019 دابه‌شده‌كات و مووچەی هەمان مانگیش بۆ هەرێم دەنێرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ئەم مانگە ده‌هێنێت".

به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، حكومه‌تی عێراق مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت.

ئاماده‌كردنی: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure