جیهان بەكورتی: ئەگەری دوورخستنەوەی حەلبوسی هەیە

هەواڵ / جیهان :: 25/05/2019‌ :: 507‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


کلایمت هۆم نیوز- "ئەمە گەورەترە"گەنجە فەڵەستینی و ئیسڕائیلییەکان بۆ ژینگە خۆپیشاندان دەکەن.

ڕۆژی سێشەمە لەشاری قودس لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەماندا نزیکەی 500 قوتابی فەڵەستینی و یەهودی ڕق و کینەیان بردە لاوە تاوەکو پیشانی حکومەتی بدەن ژینگەیەکی پاک و سەلامەت لە هەموو شتێک گرنگترە.


ئیندپێندەنت- ترامپ باری نائاسایی رادەگەیەنێت تاوەکو خۆی لە کۆنگرێس دوور بخاتەوە و چەک بە سعودیە بفرۆشێت
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد بەهۆی مەترسی بەرپابوونی جەنگ لەگەڵ ئێران ترامپ باری نائاسایی ڕاگەیاندووە و بەهۆیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساوە تاوەکو 22 گریبەستی فرۆشتنی چەک بە بەهای 8 بلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەگەڵ چەندین دەوڵەتی وەک سعودیە و ئیمارات واژۆ بکات.


تێلگراف- فڕەنسا دان بەوەدا دەنێت دوورگەکانی پۆلینیزیای بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بەکارهێناوە
لەکۆتاییدا بەشێوەیەکی فەرمی فڕەنسا دانی بەوەدا نا کە لەساڵانی 1966 بۆ 1996 واتا بۆ ماوەی 30 ساڵ نزیکەی 200 تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە دوورگەکانی پۆلینیزیا ئەنجامداوە و بەرپرسیاریەتی خۆی لە توشبوونی خەڵکی دوورگەکە بە چەندین نەخۆشی و شێرپەنجە راگەیاند.


بی بی سی- دادگای باڵای بڕازیل بڕیاریدا ترسان لە خەڵکی هاوڕەگەزخواز و ڕەگەزگۆڕاو بە تاوان هەژمار بکەن
لەکۆی 11 دادوەر 6 یان بڕیاریاندا جیاوازیکردن لە مافەکانی هاوڕەگەزبازان و ئەو کەسانەی ڕەگەزیان گۆڕیوە بە تاوانێکی یەکسان بە دەمارگیری هەژمار بکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵدا 141 کەسی هاوڕەگەزباز لە بڕازیل کوژراون.


ئێکسپرێس- تەقینەوەکەی لیۆن: تەقینەوەیەک لەناوەندی بازاڕکردن 13 کەس بریندار دەکات
لە هێرشێکی تیرۆرستیدا پیاوێک بۆمبێک لەناوەندی شاری لیۆن لەبەردەم سەموونخانەیەک دادەنێت و بەهۆیەوە سیانزە کەس بریندار دەبن یەکێکیان کچێکی تەمەن هەشت ساڵە.


ئەلمەسلە- تاران وەڵامی ترامپ دەداتەوە: دەتوانین کەشتییە جەنگییەکانتان لە قوڵایی دەریادا نوقم بکەین
ڕۆژی شەممە 5ی ئایاری 2019 ژەنەراڵ مورتەزا قوربانی ڕاوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران دڵنیاییدا کە دەتوانن بە دوو موشەک یان چەکە نهێنییە نوێکەیان کەشتییە جەنگییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکا نوقم بکەن.


ئیتجا پرێس- نەینەوا کارەبا لەو ماڵانە دەبڕێت کە بەرۆژ گڵۆپی دەرەوە دادەگیرسێنن
بەڕێوبەرایەتی کارەبای نەینەوا ئاشکرایکرد کارەبا لەو ماڵانە دەبڕن کە بە ڕۆژ گڵۆپی دەرەوە دادەگیرسێنن لەگەڵ سزای یەک ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ئەم بڕیارەش لە ڕۆژی 26/5/2019وە پەیڕەوی دەکرێت.


نون- وردەکاری ئەو هێزە ئەمریکییەی دێتە ناوچەکە و ئەرکەکانیان
پاش ئەوەی ئەمریکا بەرپرسیاریەتی هێرشی سەر کەشتییەکانی کەنداوی عوممان و هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا خستە ئەستۆی تاران، ترامپ بڕیاریدا 1500 سەرباز و هێرشبەر و فڕۆکەی سیخوڕی بنێرێتە ناوچەکە و ئەرکەکەیان بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.


ئەلمەسلە- هاوپەیمانییەکی بەهێزی چاوەڕوانکراو بۆ لابردنی حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان

لە ئێستادا گۆڕەپانی سیاسی سوننی عێراق دابەشبوونەوەی حیزب و فراکسیۆنەکان تیایدا بەڕێوەدەچێت، ئوسامە نوجەیفی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی قەرار ڕایگەیاندووە کە نەخشەی سیاسی نوێ بە نزیکبوونەوەی کرداریی نێوان هاوپەیمانی میحوەر و قەرار و ئیئتلافی وەتەنیە دەکێشرێت بەهۆکاری نەبوونی ئیدارەیەکی راست و ڕەوان لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان.

 

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە