چین سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌ هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 26/05/2019‌ :: 182‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار


حكومه‌تی چین سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی بازرگانی بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌مه‌كانی له‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كاران ده‌ڵێت: "سه‌نته‌ره‌كه‌ گرنگیەكی زۆری بۆ بازرگانان ده‌بێت".

بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا، حكومه‌تی چین بۆ یه‌كه‌مجار سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌ هه‌رێم بكاته‌وه‌ و پڕۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كارانی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.

گه‌یلان سه‌عید، سه‌رۆكی لقی هەولێری یەکێتی هاوردە و هه‌نارده‌كارانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌و سه‌نته‌ره‌، سەنتەرێکی پێشکەوتووی بازاڕی چینی ده‌بێت و لە شاری هەولێر ده‌كرێته‌وه‌ و هاوشێوەی چەندین وڵاتان کە تیایدا کۆمپانیا چینیەکان و بازرگانانی خۆمان ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیادا بکەن.

سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاورده‌ و هه‌نارده‌كاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پڕۆژه‌كه‌، لە قۆناغی مامەڵەی جیبەجێکردنی پڕۆژەکەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بواری جێبەجێکردن و سودێکی زۆریشی دەبێت بۆ خەڵکی بازرگان و کاسبکارانی کاڵای چینی و کارئاسانیەکی زۆریان بۆ دەکات و دەبیتە هۆی پێشکەوتنێکی زۆر لە بواری بازرگانیکردن لەگەل وڵاتی چین.

پ: ک. س

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure