ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەکی مه‌ترسیدار له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7293‌ جار بینراوە
مورته‌زا قوربانى، راوێژكارى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانی ئێران

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

به‌رپرسێكى سه‌ربازى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌توانین سه‌رباز و كه‌شتییه‌كانیشتان به‌ چه‌كێكى نهێنى نوقم بكه‌ین.


جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانى، راوێژكارى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانی ئێران به‌ ئاژانسى میزانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا دوو كه‌شتى جه‌نگى ناردووه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، ئه‌گه‌ر بچوكترین كارى گه‌مژانه‌ و هه‌ڵه‌ بكه‌ن ئه‌وا، ئێمه‌ به‌ خۆیان و فڕۆكه‌ و سه‌بازه‌كانیشیانه‌وه‌ نقومیان ده‌كه‌ین".

ئه‌و جه‌نه‌راڵەى سوپاى ئێران ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ چه‌كى نهێنى به‌كارده‌هێنن.

له‌ درێژه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا جه‌نه‌راڵ مورته‌زا قوربانى ئه‌وه‌شى خستووته‌ڕوو: "هیوادارین ئه‌مریكا واز له‌م جۆره‌ یارییانه‌ به‌رامبه‌ر ئێمه‌ بهێنێت، شه‌ڕمان پێ نه‌فرۆشێت، چونكه‌ ئه‌وكاته‌ى كه‌ شا له‌ دەسەڵات بوو ده‌یتوانى ئه‌و كاره‌ بكات بەڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌".

ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ ئێرانییه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه‌: "له‌ئێستادا سوپاى ئێران گۆڕاوه‌، جگه‌ له‌هه‌موو ئه‌و هێزه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى خاوه‌نى هه‌شت ساڵ ئه‌زمونى به‌ڕه‌نگارى هه‌موو دنیایە، ئێرانى ئه‌مڕۆ ئێرانى رابوردوو نیه‌. هەروەک چۆن ئێمه‌ سنورى كه‌س نابه‌زێنین، رێگه‌ش ناده‌ین كه‌س ئه‌و كاره‌مان به‌رامبه‌ر بكات".

 

ئه‌م قسانه‌ى جه‌نه‌ڕاڵه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى ئێران دواى ئه‌وه‌ هات ئێواره‌ى هه‌ینى 24ى ئایار، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: "بڕیارمانداوه‌ هه‌زار و 500 سه‌رباز بنێرینه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌م كاره‌شمان ته‌نیا بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌خۆمان". پێشتریش ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ ده‌ره‌ئه‌نجامى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ فڕۆکەی سه‌ربازى (B52) سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

و: ئا.ح

ب: ه.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure