ساڵى داهاتوو خێراترین هێڵى ئینته‌رنێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان ده‌كه‌وێته‌كار

هەواڵ / زانست :: 25/05/2019‌ :: 798‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

كۆمپانیاى (سبیس ئێكس) موشه‌كى (فاڵكۆن 9)ى به‌ 60 مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ له‌ جۆرى (ستارلینك) ره‌وانه‌ى بۆشایى ئاسمان كرد به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ئینته‌رنێتى ئه‌وپه‌ڕى خێرا له‌ جیهاندا.


پڕۆژه‌كه‌ى ستارلینك هه‌ڵدانى نزیكه‌ى 12 هه‌زار مانگى ده‌ستكرد به‌ چه‌ند قۆناغێك له‌خۆده‌گرێت به‌مه‌به‌ستى فه‌راهه‌مكردنى ئینته‌رنێتى خێرا به‌ كه‌مترین تێچوو له‌ هه‌ر شوێنێكى زه‌ویدا.

كۆمپانیاكه‌ پێشبینى ده‌كات له‌ ساڵى 2020 سود له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ وه‌ربگیرێت.

سبیس ئێس، كه‌ له‌لایه‌ن ئیلیۆن ماسك، دامه‌زرێنراوه‌ وێنه‌یه‌كى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانى له‌سه‌ر تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌: شیروان شه‌ریف

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure