وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 25/05/2019‌ :: 132‌ جار بینراوە
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف

دواڕۆژ


بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ى ئایارى 2019  محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى بگاته‌ به‌غدا و چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق تاوتوێ بكات.

 
به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ سایتى سۆمه‌ریه‌نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى عێراق كۆده‌بێته‌وه‌و جگه‌ له‌ په‌یوه‌ندى نێوان به‌غداو تاران گرژییەکانی ئه‌مدواییه‌ى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات.

 تاوه‌كو ئێستا هیچ كام له‌لایه‌نى عێراقى وئێرانى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و سه‌ردانه‌وه‌ لێدوانیان نه‌داوه‌.

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure