پنتاگۆن: گروپه‌كانى نزیك ئێران له‌پشت هێرشه‌كانى به‌غدا و كه‌نداو بوون

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 به‌پرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشكرایده‌كات كه‌ گروپه‌ نزیكه‌كانى ئێران له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌وه‌ بوون كه‌ له‌ماوه‌ى رابوردوودا كراونه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌شتیه‌ك له‌ كه‌نداوى عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هێرشه‌ى به‌ موشه‌ك كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا.

 
ئه‌و زانیارییه‌ له‌سه‌ر زارى مایكل گیڵداى گه‌وره‌ به‌رپرسی سه‌ربازى پنتاگۆنه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا كه‌ ئاگادارى ورده‌كارى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یە كه‌ پنتاگۆن ئه‌نجامیداوه‌ له‌باره‌ى ئه‌و هێرشانه‌وه‌.

مایكڵ گیڵداى به‌ رۆژنامه‌نوسانى وتووه‌"زانیارییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌ڵگه‌نامه‌ و زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان بوون".

له‌ماوه‌ى رابوردوودا چوار كه‌شتی بازرگانی له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانى ئیماراتى عه‌رەبی له‌ كه‌نداو رووبه‌ڕووى كارى تێكده‌رانه‌ بوونه‌وه‌ و موشه‌كێكیش ئاڕاسته‌ى دیوارى ده‌ره‌وه‌ى بیناى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كرا له‌ به‌غدا.

ئه‌و دوو روداوه‌ هاوكات بوو له‌گه‌ڵ توندبوونه‌وه‌ى گرژى نێوان واشنتن و تاران به‌هۆى پرسی به‌نامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه‌ . 

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure