وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى زیادكردنى ده‌رماڵەى منداڵ بۆ فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 7498‌ جار بینراوە

تاگ :: ڤیدیۆ

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 


بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاشكرایدەكات: هیچ بڕیارێك نییە بۆ زیادكردنی دەرماڵەی خێزان و منداڵ.


لە چەند رۆژی رابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاداشتێك بەرزكرایەوە بۆ زیادكردنی دەرماڵەی منداڵ لە 10 هەزار دینار بۆ 25 هەزار دینار.

بەپێی یاسای مووچەی فەرمانبەران ژمارە 22ی ساڵی 2008 بڕگەی 2/أ لەماددەی 14 دەرماڵەی منداڵ 10 هەزار دیناری مانگانەیە بۆ هەر منداڵێك.

له‌وباره‌یه‌وه‌ بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "راستە یاسایی فەرمانبەرانی یەكگرتووی عێراق لە هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت، بەڵام هەر بڕیار و یاسایەك راستەوخۆ جێبەجێ ناكرێت، ئەگەر لە پەرلەمانی كوردستان یا لە ئەنجوومەنی وەزیران بەركار نەكرێتەوە".

وتیشى: "ئەگەر حكومەتی عێراق بڕیار بدات لەسەر زیادكردنی دەرماڵەی منداڵ (10 هەزار دیناری) یاخود خێزان (50 هەزار دینار) ئەوا پێویستە لە كوردستان-یش بەركار بكرێت، بەپێچەوانەوە كاری پێ ناكرێت". 

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure