"حكومه‌تى هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ك پشوو راده‌گه‌یه‌نێت"

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2019‌ :: 56507‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاريان عەلی


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: بۆ راگه‌یاندنى پشووى جه‌ژنى ره‌مه‌زان حكومه‌ت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یه‌ رۆژه‌كه‌ دیاریبكرێت، ده‌شڵێت: "به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر یه‌ك هه‌فته‌ ده‌كرێته‌ پشووى فه‌رمى له‌ هه‌رێمى كوردستان".

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ربێتو رۆژى دووشه‌ممه‌ 3ى حوزه‌یران، كۆتا رۆژى مانگى ره‌مه‌زان بێت و رۆژى سێشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یران، یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت ئه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم به‌ ئه‌گه‌رێكى زۆر یه‌ك هه‌فته‌ پشوو راده‌گه‌یه‌نێت بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران".

وتیشى: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زان رۆژ و به‌رواره‌كه‌ى جێگیر نیه‌ و پێویسته‌ لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ بینینى مانگ دیاریبكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ بۆ راگه‌یاندنى پشووه‌كه‌ش حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن دیاریبكرێت".

دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure