ترامپ: هه‌زار و 500 سه‌رباز ره‌وانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2019‌ :: 11705‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: هه‌زار و 500 سه‌رباز ده‌نێرینه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌شڵێت: "له‌پێناو پاراستنى خۆمانه‌".


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئایار، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: "بڕیارمانداوه‌ هه‌زار و 500 سه‌رباز بنێرینه‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ئه‌م كاره‌شمان ته‌نیا بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌خۆمان".

سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسى له‌ ئابورى وڵاته‌كه‌شى كرد و وتیشى: "له‌ ئێستادا ئابورى ئه‌مریكا به‌هێزترین ئابورییه‌، به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنى زیاتریش هه‌نگاو ده‌نێین".

هاوكات پاتریك شاناهان، هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند "ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ره‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران-ه‌".

به‌پێى ئه‌و زانيارییانه‌ى كه‌ له‌ میدیاكانى ئه‌مریكا-وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ "له‌ چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتودا، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه‌ ره‌وانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرێن و ئه‌ركى سه‌ره‌كیان بریتیده‌بێت له‌ پاراستنى ئه‌و هێزانه‌ى ترى ئه‌مریكا كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ هه‌ن".

بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا نازانرێت به‌ته‌واوتى ئه‌و هێزانه‌ له‌ چ شوێنێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كرێن. هاوكات پێشتریش پاتریك شاناهان، هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا پلانى وڵاته‌كه‌ى بۆ ناردرنى سه‌ربازى زیاتر بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاشكرا كرد.

پێشتریش ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا و له‌ ده‌ره‌ئه‌نجامى گرژبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ فڕۆکەی سه‌ربازى (B52) سیستەمی بەرگریی دژە مووشەکی رەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
ئا: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە