کەسێک بە تۆمەتی دزینی 70 هەزار دۆلار دەستگیر کرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 624‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا


بەتۆمەتی دزینی 70 هەزار دۆلاری ئەمریکی و چەکێک لە خێزانێکی شاری هەولێر، پۆلیسی قەزای پشدەر لەسەر سنور، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە دەیویست بە شێوەی قاچاغ لە ئێران-ەوە بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.


شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "درەنگانێکی شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیسی قەزای پشدەر لە گوندی قندۆڵی سەر بە قەزاکە تۆمەتبارێکی تەمەن 31 ساڵانیان دەستگیر کردووە کە دوای هەڵاتنی بۆ ئێران دەیویست بە قاچاغ بگەڕێتەوە باشوری کوردستان".

وتیشی: "ئەو کەسە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 70 هەزار دۆلاری ئەمریکی و چەکێکی جۆری (ویزە) لە خێزانێکی شاری هەولێر، هاوکات خۆشی دانیشتوی گوندی (سێبه‌ردان) سەر بە شاری هەولێره ".

باسی لەوەشکرد: ئەو تۆمەتبارە دوای ئەنجامدانی کاری دزیەکە لە هەولێر،  بەرەو وڵاتی ئێران بە شێوەی قاچاغ رایکردبوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تۆمەتباره‌كه‌ رادەستی پۆلیسی هەولێر دەکرێتەوە.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure