وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف هاوڵاتیان له‌باره‌ى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 37443‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاریان عه‌لى

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئایار، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى هه‌رێم رایگه‌یاند: پێویسته‌ هاوڵاتیان ئاگاداربن له‌وه‌ى ته‌نیا وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف رۆژى جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نێت، گوێ به‌و هه‌واڵانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ده‌شڵێت: "رۆژى 3ى حوزه‌یران وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف یه‌كلایده‌كاته‌وه‌ چ رۆژێك جه‌ژنه‌".


نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند :" له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف راگه‌یه‌ندراوێكى تایبه‌ت بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ پێدانى رێنمای به‌ هاوڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ى باوه‌ڕ به‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌باره‌ى دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنه‌وه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، چونكه‌ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن و كۆتاى مانگى ره‌مه‌زان ته‌نیا له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف-ه‌وه‌ ده‌بێت".

وتیشى: "رۆژى 3ى حوزه‌یران، لیژنه‌ى تایبه‌تى وه‌زارتى ئه‌وقاف كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ بینینى مانگ بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ین ئایا 4ى حوزه‌یران یاخود 5ى حوزه‌یران ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر مانگ 29 رۆژ بێت رۆژى 4ى مانگ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌و رۆژه‌ ده‌بێته‌ ته‌واوكه‌رى مانگى ره‌مه‌زان و رۆژى 5ى حوزه‌یران ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن".

 

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى بینینى مانگ لە وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:


دا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure