روونكردنەوە سەبارەت بە پڕكردنەوەی شوێنی ژمارەیەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2019‌ :: 440‌ جار بینراوە

تاگ :: گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەرپرسێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت: ئەو ئەندامانەی جڤاتی نیشتمانی كە رێكخەری ژوور بوون و وازیانهێناوە یان دوورخراونەتەوە تائێستا ئیشی ژوورەكانیان نەبۆتە كێشە،  ئەگەر پێویست بكات ئەوانەی لەهەڵبژاردندا دەنگی دووەمیان هێناوە جێگەیان دەگرنەوە.


نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان (ئەمڕۆ 24ی ئایار) بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "ئەو بەرپرسانەی رێكخەری ژوور بوون و وازیانهێناوە یان دوورخراونەتەوە، ئێستا ئیشی ژوورەكانيان وەكو خۆیانن لەبەرئەوەی ژوورەكان دامەزراوەیین و ئەندامیان هەیە و نەبۆتە كێشە بەرپرسی ژوور هەبێت یان نەبێت، هەر ئەو ژوورانەش كەسێك لەخانەی راپەڕاندن سەرپەرشتیان دەكات".

وتیشی: "بۆ پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەش لەدەستوریشدا وا هاتووە ئەوانەی واز دێنن یان دوور دەخرێنەوە، ئەوانەی لەهەڵبژاردندا دەنگی دووەمیان هێناوە جێگەیان دەگرنەوە ئەگەر پێویست بكات".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستا لەسەروبەندی بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانین و ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستاش بڕوات ئاساییە، لەبەرئەوەی چەند ئۆرگانێكی دیكەش پێویستییان بەپڕكردنەوەیە، بەڵام ئیشەكان رۆیشتوون".

لە 12 مانگی رابوردوودا ژمارەیەك رێكخەری ژوورەكان لە گۆڕان كە هاوكات ئەندامی جڤاتی نیشتمانین بەهۆی نیگەرانییان لەبزووتنەوەكە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یان لەلایەن گۆڕانەوە دوورخراونەتەوە و تائێستاش شوێنەکانیان پڕنەکراوەتەوە.

پ: ن.ر
ب: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure