زانیارى له‌سه‌ر ئەو هاووڵاتییەی دوێنێ لە کفری کوژرا

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2019‌ :: 2168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ شارۆچكه‌ى كفرى له‌ نێو به‌نزینخانه‌یه‌كدا ژماریه‌ك چه‌كدار ده‌ستڕێژى گولله‌یان له‌ پیاوێک كرد و كوشتیان. دواى ئه‌و تاوانه‌ش چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون و ده‌ستگیرنه‌كراون.


عه‌لى قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابوردوو له‌ شارۆچكه‌ى كفرى له‌ نێو به‌نزینخانه‌یه‌ك چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژى گولله‌یان له‌ هاووڵاتیه‌ك كرد و كوشتیان و ئه‌و هاووڵاتیه‌ش كه‌ پیشه‌ى كاسب بووه‌ ته‌مه‌نى 41 ساڵه‌ و ناوى "رێبوار حوسێن"ه‌. 

وتیشى: "چه‌كداره‌كان دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه‌ هه‌ڵهاتوون و تاوه‌كو ئێستا نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌ و هه‌وڵى لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنیان به‌رده‌وامه‌". 

به‌پێى زانیارییه‌كانی دواڕۆژ، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌شارۆچكه‌ى كفرى به‌هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ خه‌زورى كوژراوه‌كه‌ چوار براى به‌ یه‌كه‌وه‌ كوشتووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نییه‌ رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابوردوو په‌یوه‌ندى به‌و كێشه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌ یان كێشه‌ى تر بووه‌. 

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure