سه‌در داواى خۆپيشاندان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 24/05/2019‌ :: 287‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ره‌وتى سه‌در به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 24ى ئايارى 2019 داواى له‌ هه‌واداران و شوێنكه‌وتووانى ره‌وته‌كه‌ى كرد، دواى نوێژى هه‌ينى خۆپيشاندانى فراوان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق بكه‌ن، جگه‌له‌ پارێزگاى نه‌جه‌ف.


به‌پێى راگه‌ياندراوێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ره‌وتى سه‌در، داواى له‌ جه‌ماوه‌رى عێراق و شوێنكه‌وتووانى ره‌وتى سه‌در كردووه‌،  ئه‌مڕۆ هه‌ينى خۆپيشاندانى فراوان بكه‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له‌ناوچه‌كه‌ و عێراق و دورگرتنى عێراق له‌ ململانێكان.

بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ليژنه‌كه‌ گۆڕه‌پانى ته‌حريرى ئاماده‌كردووه‌، سته‌يج و بڵندۆى بۆ داناوه‌، به‌پێى ئاماژه‌يه‌كى هه‌ژمارى تايبه‌تى ساڵه‌ح محه‌مه‌د عێراق، كه‌ لاپه‌ڕه‌يه‌كى نزيك له‌ موقته‌دا سه‌دره‌، ره‌نگه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ خۆپيشاندانه‌كاندا ئاماده‌ بێت.

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure