تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکدا روویدا

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8022‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

 

ئەمڕۆ لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیدا، تەقینەوەیەک لە شاری کویتە لە هەرێمی بەلوجستانی پاکستان روویداو بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و 13 کەس برینداربوون.

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی پاکستانی، لەکاتی نوێژی هەینیدا هێرشێک کراوەتە سەر مزگەوتێکی شاری کویتە و بەهۆیەوە دووکەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەس برینداربوون.

تەقینەوەکە لە مزگەوتی رەحمانییە روویداوە و چەندین کەسی بەتەمەن و منداڵ برینداربوون و خەڵکی ئاسایی بریندارەکانیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی شارەکە کە 20 خولەک لە مزگەوتەکەوە دوورە.

بەپێی وتەی سەرۆکی ئۆفیسی کویتە تەقینەوەکە لە نزیک شوێنی وەستانی ئیمامی مزگەوتەکەوەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە شاری کویتە چەندین کردەوەی توندوتیژی تیادا روویداوە و رۆژی دووشەممەی رابوردوو بۆمبێکی دەستکرد بە ماتۆڕێکەوە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کردە ئامانج و بەهۆیەوە 4 پۆلیس کوژران و 11 کەس برینداربوو.

هەفتەیەک پێس ئەوەش بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی لە شاری لاهور 10 کەس گیانیان لەدەستدا.

و: هێڤی فەرهاد
بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure