کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرماوە هۆشداری دەدات

هەواڵ / عێراق :: 24/05/2019‌ :: 2197‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت: لە سبەی شەممەوە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.


بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەکە، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و رۆژی هەینی بەرزترین ئاست تۆماردەکات.

دەشڵێت: "عێراق لە نێو ئەو وڵاتانەدا دەبێت کە شەپۆلەکە زۆرترین کاریگەری دەبێت لەسەری".

چاوەڕوان دەکرێت لە سبەی شەممەوە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستانیش چەند پلەیەک بەرزبێتەوە، ئەوەش هاوکات دەبێت لەگەڵ ئەو شەپۆلەی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە دەگرێتەوە.

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure