ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مریكا 750 ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی وەزارەتی به‌رگری دابین دەکات

هەواڵ / جیهان :: 24/05/2019‌ :: 108‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

لیژنەی خزمەتگوزاری سەربازی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ده‌یه‌وێت بڕی 750 ملیار دۆلار بۆ بودجه‌ی وەزارەتی به‌رگری ساڵی 2020 دابنرێت، هه‌روه‌ها داواكارییه‌کی كۆشكی سپی بۆ دروستکردنی هێزی بۆشایی ئاسمان پەسەند دەکات.


له‌ مانگی ئازاری رابوردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا داوای كرد بڕی 750 ملیار دۆلار دابینبكرێت بۆ بودجه‌ی وەزارەتی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كه‌شتی زیاتر دروست بكرێت.

له‌ ئێستادا لیژنه‌ی خزمەتگوزاری سەربازی لە ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بڕیاریداوە كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابینبكرێت و هه‌روه‌ها (هێزی بۆشایی ئاسمانی) دروستبکرێت و دەبێتە بەشێک لە سوپای ئەمریکا.

و: کێوان
بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure