کێشەیەک بۆ ئەم چینەی مووچەخۆران دروست دەبێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2019‌ :: 12723‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی

فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو بۆ نەناردنی مووچەی پێشمەرگە دەدۆزێتەوە، گوایە وەزارەتی بەرگری عێراق رەزامەندی نیشان نەداوە لەسەر ناردنی مووچەی پێشمەرگە.


بەپێی بەدواداچونێكی دواڕۆژ، دەركەوتووە كە هۆكاری نەناردنی مووچەی پێشمەرگە (68 ملیار دینار مانگانە) بۆ هەرێم بیانوو هێنانەوەیە لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق.

بەرپرسێكی ئاگادار لە ناردنی مووچە لەلایەن حكومەتی عێراق بۆ دواڕۆژ ئاشكرای كرد: لەلایەن فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق بیانوو هێنراوەتەوە كە گوایە وەزارەتی بەرگری عێراق تەنیا رەزامەندی نیشانداوە لە گواستنەوەی مووچەی پێشمەرگە بۆ سەر ئەژماری بانكی هەرێمی كورستان.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكرد: فەرمانگەكە وتوویەتی وەزارەتی بەرگری تەنیا بڕیاری گواستنەوەی نەداوە نەوەك خەرجكردنی بۆیە تاوەكو وەزارەتی بەرگری عێراق رەزامەندی نیشان نەدات لەسەر خەرجكردن، ئەوان ناتوانن بڕە پارەكە خەرجبكەن.

لە یاسایی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2019 مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە دیاریكراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نەنێردراوە.

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure