ترامپ: ئەگەر پێویست بکات هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین

هەواڵ / جیهان :: 23/05/2019‌ :: 454‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: داعشمان لە عێراق و سوریا تێکشکاندووە و ئەگەر پێویستیش بکات هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین.


سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە وتی: "داعشمان لە عێراق و سوریا تێکشکاندووە".

وتیشی: "لەو کاتەوەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کشاوینەتەوە، ئێران رووبەڕووی کێشەیەکی زۆر بووتەوە".

لەبارەی ناردنی هێزی زیاتریش بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا: ئەگەر پێویست بکات سوپای زیاتر بنێرین ئەوا دەیکەین.

ئا: ن.ر

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure