مه‌ترسى بۆ سه‌ر قه‌ره‌ته‌په‌ زیاتر ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 24/05/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

پێنجشەممە 23ی ئایاری 2019 جارێكى تر ئاگر که‌وته‌وه‌ له‌ به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتیارانى كورد له‌ گوندێكى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ و زیاتر له‌ 500 دۆنم گه‌نم و جۆ سوتێندرا. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت" تادێت مه‌ترسى بۆ سه‌ر گونده‌ كوردییه‌كانى سنورى قه‌ره‌ته‌په‌ زیاتر ده‌بێت و سوپاى عێراق ناتوانێت ناوچه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكات". 


سه‌ڵاحه‌دین بابان، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ناحیه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆى پێنجشەممە له‌ گوندى قوبه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن، ئاگر له‌ گه‌نم و جۆى جوتیارانى گونده‌كه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 دۆنم له‌ به‌رهه‌مى جوتیارانى ئه‌و گونده‌ سوتا و ئاگره‌كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ كاتژمێر به‌رده‌وامى هه‌بوو له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆدا كۆنتڕۆڵ كرا.

وتشی: "له‌ ماوه‌ى 20 كاتژمێرى رابوردوو دوو حاڵه‌تى دیكه‌ى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گونده‌كانى قه‌رێتاخ و زه‌ردار كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش جێگاى گومانه‌ و وایكردووه‌ هاووڵاتیانى كوردى سنوره‌كه‌ به‌ شه‌و و رۆژ چاودێرى زه‌وییه‌كانیان بن و بۆ ئه‌وه‌ى  رێگرى بكه‌ن له‌و ده‌سته‌ى له‌ پشته‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دان و ئاگر به‌رده‌ده‌نه‌ به‌رهه‌مى جوتیاران". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ناوچه‌كه‌ فراوانه‌ و له‌ دواى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش به‌ سوپاى عێراق كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و له‌ ئێستاشدا تادێت مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى قه‌ره‌ته‌په‌ زیاتر ده‌بن و باشترین چاره‌سه‌رییش گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ سنووره‌كه‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌یانجار داوایان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێویسته‌ له‌ ئاستى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى عێراق كارى له‌سه‌ر بكرێت. 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure