دوو منداڵ 60 دۆنم زه‌وی له‌ شارێكى هه‌رێم ده‌سوتێنن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 725‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ زیاتر لە 60 دۆنم زەوی  چێنراو به‌ گه‌نم لە ناحیەی شوانی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سوتا، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت، دوو منداڵ هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بوون.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردۆتەوە: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی بنکەی ئاگرکوژێنەرەوەی ناحیەی شوان لە کەوتنەوەی ئاگر لە رووبەرێکی فراوان لە زەوی کە 60 دۆنمەو دواتر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنتڕۆڵیان کرد.

ئاشکراشی کرد: ئاگرەکە بە شێوەیەک گەورە بوو گەر هەوڵی کارمەندان نەبوایە بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ نەدەکرا.

باسی لەوەشکردووە: دوو منداڵ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بوون.

ئا:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure