توركیا گه‌شت له‌ سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 23/05/2019‌ :: 2158‌ جار بینراوە
مونا قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان

دواڕۆژ
توركیا گه‌شتى له‌ مونا قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ پێكهاته‌ى توركمانه‌.

 
په‌رله‌مانى كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2019 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ توركیا گه‌شتى له‌ مونا قه‌هوه‌چى سكرتێرى په‌رله‌مان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

مونا قه‌هوه‌چى له‌ پشكى توركمانه‌كانى هه‌رێم له‌م خوله‌ى په‌رله‌ماندا پۆستى سكرتێرى په‌رله‌مانى وه‌رگرت.

به‌پێى رونكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان قه‌ده‌غه‌كردنى گه‌شت له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌و په‌رله‌مانتاره‌ په‌یوه‌ندى به‌پرسی ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌بووه‌ به‌وپێیه‌ى ناوبراو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ریفراندۆم بووه‌.
 داڕشتنه‌وه‌ : هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure