ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و چوار كه‌س بوونه‌ قوربانیی

هەواڵ / عێراق :: 23/05/2019‌ :: 168‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

قایمقامی قه‌زاى قائم له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له‌ ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك و دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداربوو.


ئه‌حمه‌د جدیان دلێمی قایمقامی قه‌زاى قائم له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ به‌شی عه‌ره‌بی دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ی ئایاری 2019، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا،  له‌به‌رده‌م شوشتنگه‌یه‌كی ئۆتۆمبێلدا به‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی شوشتنگه‌كه‌و دوو چه‌كدار گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: برینداره‌كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 بڵاوكردنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure