په‌رله‌مان بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى نوێنه‌رى كه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ده‌رده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 23/05/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد و تیایدا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى نوێنه‌رى پێكهاته‌كانى ناو په‌رله‌مان ده‌ركرا.


سه‌رچاوه‌یه‌كى په‌رله‌مانى (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: په‌رله‌مان بڕیاریدا رێگه‌بدرێت نوێنه‌رى پێكهاته‌كانى ناو په‌رله‌مان سه‌ره‌ڕاى كارى خۆیان له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تى پێكهاته‌ى خۆیان بكه‌ن له‌ لیژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسى.

وتیشى: "ئه‌و پێكهاتانه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌سیحییه‌كان و سائیبه‌ى مه‌ندائى و كوردى فه‌یلین".

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشكرده‌وه‌: به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى عێراق، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌، ئه‌ندامێكى یه‌ك لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى بكات، به‌ڵام به‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مان نوێنه‌رى ئه‌و پێكهاتانه‌ ده‌توانن سه‌ره‌ڕاى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى خۆیان ئه‌ندامێتى لیژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانى سیاسیش وه‌ك ئه‌ندامى سه‌ره‌كى بكه‌ن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure