پۆلیسی لەندەن شەقامی وایت هۆل دادەخات

هەواڵ / جیهان :: 23/05/2019‌ :: 257‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لە شاری وێست مینستەر پۆلیسى بریتانیا شەقامەکانی چواردەوری وایت هۆڵ-یان داخستووە تاوەکو پشکنین بۆ تەنێکی نامۆ بکەن کە لە ناوچەکە بینراوە.


پۆلیس لە رێگەی تویتەرەوە بڵاویكرده‌وه‌: "بەهۆی گومانکردن لە تەنێکی نامۆ، بۆ ماوەیەکی کاتی شەقامەکانی چواردەوری وایت هۆڵ دادەخرێت و لە ئێستادا چەندین ئەفسەری تایبەت لە ناوچەکەن".

بەپێی ماڵپەری تەلەگراف: پۆلیس ناهێڵێت کەس بچێتە ناو یان بێتە دەرەوە لە ئۆفیسی تێریزا مای، سەرۆک وەزیرانی بڕیتانیا کە دەکەوێتە کۆتایی شەقامەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وابڕیاربوو ئەمڕۆ تێریزا مای لەگەڵ چەند بەرپرسێکدا کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر چوونەدەرەوەی بڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بکات.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure