پێنجوێن: 17 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

هەواڵ / کوردستانی :: 23/05/2019‌ :: 283‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن

لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێنەوە (17) تۆمەتبار دەستگیركراون.


بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، كە (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2019) وێنەیەكی دراوەتە دواڕۆژ هاتووە: لەماوەی یەك هەفتەی رابردوودا، هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بەسەرجەم بنكەكانیەوە، (17) تۆمەتباریان دەستگیركردووە بە چەند ماددەیەكی جۆراوجۆر لەیاسای سزادانی عیراقی.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە: دەستگیركردنەكان بریتین لە تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتبارە بە دزیكردن، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 453 لە یاسای سزادانی عێراقی، كە تۆمەتبارە بە فێڵكردن لە هاوڵاتیان.

هاوكات هەر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی پێنجوێنەوە، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت و دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەدا، لەئێستادا تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددەی 21ی چەك و شەش تۆمەتباری دیكەش دەستگیركراون بەپێی ماددەی 194 لە یاسای گومرگ و هەشت تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی تر لە یاسای سزادانی عیراقی.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure