جیهان به‌كورتى: هۆكارێكى هه‌ڕه‌شه‌كانى ترامپ بۆ سه‌ر ئێران ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 23/05/2019‌ :: 1708‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نیوس ویك – دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتین كار له‌سه‌ر لاوازكردنى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى نیوس ویكى ئه‌مریكى، یوركى كه‌تاینێن سه‌رۆكوه‌زیرانى پێووى فینله‌ندا و جێگرى ئێستاى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن بى سى ئاشكرایكرد: "یه‌كه‌م جاره‌ له‌مێژوودا كه‌وتووینه‌ته‌ بارودۆخێكه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و سه‌رۆكى روسیا هه‌مان تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا هه‌یه‌ كه‌ پێیان وایه‌ تا ئه‌وروپا لاوازتربێت ئه‌وان به‌هێزتر ده‌بن به‌ڵام ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌ راست نییه‌".



سى ئێن بى سى – سیناتۆرێك: له‌وانه‌یه‌ ترامپ هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆسه‌ر ئێران بۆ فرۆشتنى مووشه‌ك بێت به‌ سعودیه‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگرێس
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سى ئێن بى سى، كریس مورفى سیناتۆرى ئه‌مریكى رۆژى چوارشه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2019 ئاشكرایكرد: "ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ پلانیان هه‌یه‌ گرێكوێره‌ى ناكۆكییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بۆ فرۆشتنى مووشه‌ك به‌ سعودیه‌ به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگرێس فرۆشتنى موشه‌كى راگرتووه‌ به‌هۆى مه‌ترسى كوشتنى هاوڵاتیانى بێ چه‌ك له‌ جه‌نگى یه‌مه‌ن".

ناس كورد – هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونى ناكۆكییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ترامپ گۆڕانكارى سه‌ربازى ده‌كات
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رۆژى سێشه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2019 رایگه‌یاند: "باربرا باریت فڕۆكه‌وان و باڵیۆزى پێشوو و ژنه‌ بازرگان بۆ پۆستى فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانى ئه‌مریكاى دیاریكراوه‌" له‌ تویته‌ریش رایگه‌یاند: "ده‌بیت به‌ وه‌زیرێكى زۆر باش".



ئه‌لمه‌سه‌له‌ – راوێژكارێكى ئه‌مریكى: هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ دژى ئێران، ترامپیش سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ڵێنى به‌ گه‌له‌كه‌ى دا هێزه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌م بكه‌نه‌وه‌
دانییڵ سرور راوێژكارى پێشووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى ناوخۆى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌كارى ناكه‌ن بۆ هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد سه‌رۆك ترامپ نایه‌وێت جه‌نگ به‌رپابكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بكات.

سکای نیوز- رۆبۆتێک لە شێوەی ترامپ لەسەر تەوالێکی ئاڵتوونی بۆ خۆپیشاندانەکان دەگاتە بڕیتانیا
پیاوێکی ئەمریکی بەناوی دۆن لێسیم پەیکەرێکی 4.8 مەتری لە شێوەی دۆناڵد ترامپ لەسەر تەوالێتێکی ئاڵتوونی دروستکرد و وابڕیارە لەکاتی سەردانەکەی ترامپ لە بەرواری 3 و 5ی حوزەیران بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژی بەکاربهێنرێت.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure