خامنەیی هێرشدەكاتە سەر رۆحانی و زەریف

هەواڵ / جیهان :: 23/05/2019‌ :: 176‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ
رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت: "بڕوام بەڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە نەبووە و چەندینجاریش لەسەر ئەم بابەتە هۆشداریم داوەتە حەسەن رۆحانی و محەمەد جەواد زەریف".

 

رۆژی چوارشەممە 22ی ئایاری 2019 لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمەڵێك لە خوێندكارانی ئێران، عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران گلەیی لە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی کردوە لەبارەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە.

 

رادیۆی فەردا بڵاویکردوەتەوە: "ئەمە یەكەمجار نییە ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، شان ناداتە ژێر باری رێككەوتنی ئەتۆمی و خۆی لێ دەرباز دەكات، لەكاتێكدا لە پێنج قۆناغدا ڕۆڵی سەرەكی تێدابووە".

بەپێی راپۆرتێكەی رادیۆ فەردا، لەقوناغی پێنجەمی رێككەوتنی ئەتۆمی كە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2104، خامنەیی وێڕای ئەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی قبوڵ بووە، لەنامەیەكدا نۆ مەرجیشی ئاڕاستەی حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران كرد كە ئەو نۆ مەرجە لەچوارچێوەی بەڕێوەچوونی رێككەوتنی ئەتۆمی بوون نەك پەسەندكردنی رێككەوتنەكە.

 

لە كۆتایی ئەو راپۆرتەدا هاتووە: رابەری كۆماری ئیسلامی لەوتەكانی رۆژی چوارشەممەیدا جارێكی دیكە هێرشی كردۆتە سەر رۆحانی سەرۆك كۆمار و محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوە و بەرپرسیارییەتی رێككەوتنی ئەتۆمی خستووەتە ئەستۆی ئەوان.

 

خامنەیی بەسەر ئەو بابەتە دەڵێت: "تەنانەت رێككەوتنی ئەتۆمی بەو شێوەیەی كە من ویستومە بەڕێوەنەچووە".

داڕشتنەوە: ئارام غەفور
وە: ئازوو محەمەد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure