سه‌ره‌ڕاى گه‌مارۆكان ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌مه‌رزێكى هەرێم زیاتر بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 219‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ مه‌رزى په‌روێزخان ترانزێت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران زیاتر بووه‌ و به‌ وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك: هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیل به‌شێكه‌ له‌و زیادبوونى ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌ و گه‌ماڕۆكانى ئه‌مه‌ریكا و قه‌ده‌غەكردنى ژماره‌یه‌ك كاڵا و شتومه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتى عێراقه‌وه‌ كاریگه‌رى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌. 


ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مه‌رزى په‌روێزخان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: له‌ مه‌رزى په‌روێزخان ترانزێت و ئاڵۆگۆڕى بارزگانى و هێنانى شمه‌ك و كه‌ره‌سته‌ له‌ وڵاتى ئێرانه‌وه‌ زیادى كردوه‌ و به‌شێكى په‌یوه‌ندى به‌ هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێله‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ى ئه‌و وڵاته‌وه‌. 

وتیشى: "یه‌كخستنه‌وه‌ى مه‌رزه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتى عێراقه‌وه‌ وایكردوه‌ به‌شێك له‌ بازرگانان له‌ مه‌رزى په‌روێزخانه‌وه‌ باره‌كانیان هاورده‌ى هه‌رێمى كورستان و عێراق بكه‌ن، چونكه‌ له‌ دیوى ئێرانه‌وه‌ رێگەیان بۆ نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ش كرێى هاتوچۆ كه‌متر له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ باره‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئۆتۆمبیل له‌ 1ی تەمموزی 2019 وایكردووه‌ ئێستا ئۆتۆمبێلێكى زۆر له‌ڕێگه‌ى بارهه‌ڵگره‌وه‌ له‌ وڵاتانه‌وه‌ بۆ ئێران و له‌و وڵاته‌شه‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان بێت.

ئارام سایه‌خان راشیگه‌یاند: له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌و شمه‌ك و خواردن و كاڵایانه‌ى وڵاتى عێراق گومرگى زیادكردوه‌ و قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ له‌ مه‌رزه‌كانه‌وه‌ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاورده‌ بكرێن یان گه‌مارۆكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران كاریگه‌رى ئه‌وتۆى نه‌بووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure