پۆلیسی ئەڵمانیا لە 11 شار بەدوای باندێکی عێراقیدا دەگەڕێت

هەواڵ / عێراق :: 23/05/2019‌ :: 460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی گەڕانی لە خۆرئاوای وڵاتەکە دەستپێکردوە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی باندێکی عێراقی کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی بە مرۆڤ، بازرگانی ماددەی هۆشبەر، مامەڵەکردن بە چەکی نایاسایی و ساختەکردنی ناسنامە.


ئاژانسی ئەسوشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە سەدان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا بەشداری گەڕانەکەن کە لە دوێنێ 22ی ئایاری 2019وە لە 11 شاری سەر بە ویلایەتی راین وستڤالیای خۆرئاوای وڵات دەستیپێکردوە.

سیلڤیا چابیڤیسکی، وتەبێژی پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە ماڵی 34 گومانلێکراوی کردۆتە ئامانج و بەدوای بەڵگەدا دەگەڕێن کە تاوانەکانی ئەو باندە بسەلمێنێت.

 

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure