روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى زیادكردنى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

هەواڵ / عێراق :: 22/05/2019‌ :: 11837‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ


ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات چەند پەرلەمانتارێك داوایەكیان بەرز كردۆتەوە بەمەبەستی زیاد كردنی دەرماڵەی منداڵ لەسەر مووچەی فەرمانبەران.

شیروان میرزا لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواڕۆژی راگەیاند "لەیاداشتەكەدا كە بەرز كراوەتەوە، داواكراوە هەمواری بڕگەی 2/أ لەماددەی 14 لەیاسای مووچەی فەرمانبەران ژمارە 22ی ساڵی 2008 بكرێت.

بەوتەی شیروان میرزا داواكراوە بڕی دەرماڵەكە بكرێتە 25 هەزار دینار كە ئێستا بڕی 10 هەزار دینارە بۆ هەر منداڵێكی فەرمانبەر و ئەوەش وەك خۆی بمێنێـتەوە كە لە چوار منداڵ زیاتر نەبێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، كە لەكاتێكدا ئەو پێشنیازە دەنگی لەسەر درا، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە ئەوان سیستمی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

ئا: ئارام غەفور  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure