دژەتیرۆر و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لە کەرکوک ئەنجامدا

هەواڵ / کوردستانی :: 22/05/2019‌ :: 656‌ جار بینراوە

تاگ :: كه‌ركوك

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی دژەتیرۆری یەکێتی و هاوپەیماناندا، ژمارەیەک چەکدار لەگوندێکی باکوری کەرکوک دەستگیرکران.


سەرچاوەیەکی تایبەت (ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی وت: "لە گوندی تەپەکوڕەی ناحیەی شوان هێزێکی دژەتیرۆر بەپاڵپشتی دوو هەلیکۆپتەری هاوپەیمانان چوونەتە سەر ژمارەیەک چەکدار کە خۆیان لە کێڵگەیەکی پەلەوەردا حەشاردابوو".

وتیشی: "چەکدارەکان بۆ ماوەیەک رووبەڕووی هێزەکە بوونەتەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراون و ژمارەیان نازانرێت، بەڵام چەکداری داعش بوون".

عەقید شوان بنەیی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ناحیەی شوان بۆ دواڕۆژ رەتیکردەوە ئەوان ئاگاداری ئۆپراسیۆنەکە بن بەهۆی بوونی ئەو ناوچەیە لەدەرەوەی دەسەڵاتی هێزە عێراقیەکاندا.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure