ئەردۆغان رەخنە لەئەنجومەنی ئاسایش دەگرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 164‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو بۆچوونەی پێیوایە لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش گەورەتر نییە و جیهان دەکاتە ئەڵقە لەگوێی وڵاتێک، کارێکی دادپەروەرانە نییە.

دوێنێ چوارشەممە 22ی ئایاری 2019 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارێكیدا رایگەیاند: ئەو بیر و بۆچوون و پێكهاتەیەی كە دەڵێت دنیا لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەكەی ئەنجومەنی ئاساییش گەورەتر نییە و هەموو جیهان دەكاتە ئەڵقە لەگوێی یەك وڵات، كارێكی دادپەروەرانە نییە.

 

ئەردۆغان لە وتارەكەیدا ئاماژەی بۆ لیبیا و میانمار و فەڵەستین كرد و وتی: "ئایا لەم شوێنانەدا دادپەروەری هەیە یاخود وڵاتانی ئەنجومەنی ئاساییش دەیانەوێت بە قسە مرۆڤایەتی چەواشە بكەن؟"

پ: ک. س

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure