ئینته‌رپۆڵ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 10666‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى ئینته‌رپۆڵ رایگه‌یاند نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك ته‌نها راده‌ستى دادگاكانى سه‌ر به‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێى هه‌واڵێك كه‌ ئاژانسى ئاڕتى روسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2019  هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى نه‌جمه‌دین كه‌ریم بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایە له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپۆڵه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌كانی حه‌ریرى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان ده‌ستگیركراوه‌.

ئاژانسى ئاڕتی روسی له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌  هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ناوه‌ند و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ چڕكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین كه‌ریم-یان راده‌ست بكرێته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ش كێشه‌ له‌نێوانیان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌".

 ئاڕتی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئینته‌رپۆڵ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌نیا راده‌ستى دادگاى فیدراڵى عێراق ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌شی به‌ به‌پرسانى هه‌رێم راگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ستگیركردنى پارێزگارى پێشوى كه‌ركوك له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردنى به‌غدا بووه‌ بۆیه‌ راده‌ستى هه‌ولێر ناكرێته‌وه‌".

 داڕشتنه‌وه‌ :هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure