له‌ ئاگره‌كه‌ى كه‌لار بە بەهای چوار ملیۆن دۆلار خواردن و كه‌ره‌سته‌ ڕزگاركراوه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 22/05/2019‌ :: 414‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن


له‌ كه‌لار به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ له‌ كۆگایه‌كى ساردكه‌ره‌وه‌ ئاگر كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 400 هه‌زار دۆلار زیان به‌ خوارده‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌كانى نێو كۆگاكه‌ گه‌یشتووه‌ و بە بەهای چوار ملیۆن دۆلاریش شتومه‌ك له‌ سووتان رزگاركراون.

نیعمه‌ت عه‌لى وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوار (شه‌ممه‌ 22ى ئایارى 2019)  له‌ شارى كه‌لار به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌نێو كۆگایه‌كى ساردكه‌ره‌وه‌دا به‌هۆى سوتانه‌وه‌ بڕى 400 هه‌زار دۆلار زیان به‌ خوارده‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌ و ئامێره‌كانى نێو كۆگاكه‌ كه‌وتووه‌.

وتیشى: "له‌گه‌ڵ زیانه‌كان هاوكات تیمه‌كانیان توانیویانه‌ به‌ بڕى چوار ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لى نێو كۆگاكه‌ له‌ سووتان ڕزگار بكه‌ن و رووداوى ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ش به‌ شۆرت و گرفتى كاره‌باوه‌ بووه‌".

باسیشى له‌وه‌كرد: له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆگاكه‌ كه‌پسه‌ و داخراوه‌ كۆنترۆڵكردنى ئه‌م جۆره‌ شوێنانه‌ له‌كاتى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ ئاسان نییه‌، چونكه‌ ناتوانرێت له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ هه‌وڵى كوژاندنه‌وه‌ى بدرێت و دوكه‌ڵیش ئاسته‌نگ بۆ تیمه‌كان دروستده‌كات.

كۆگاكه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوورى شارى كه‌لار خاوه‌نه‌كه‌ى یه‌كێكه‌ له‌ بازرگانه‌ دیاره‌كانى ناوچه‌كه‌.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure